وەزارەتی بەرگری ڕووسییه رایگەیاندووه، لە هێرشێکی گروپە چەکدارەکاندا لە پارێزگای ئیدلب، ٤٠ سەربازی ئه‌ڕته‌شی سوورییه کوژراون و ٨٠ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسییه لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان نزیکه‌ی ٢٠٠ چەکدار له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی تانک و زرێپۆش و دوو ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه و لە ئاکامدا، ٤٠ کوژرا و ٨٠ برینداری ئه‌ڕته‌شی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ئیدلب لەلایەن گروپی “تەحریر شام”ەوە کۆنترۆڵکراون و بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە مانگی رابردووەوە هێرشی ئه‌ڕته‌شی سوورییه بە هاوکاری ڕووسییه بۆ ئەو ناوچانە دەستیپێکردووە هەتا ئێستا نزیکی ٣٥٠ هەزار کەس لەو ناوچانەدا ئاوارە بوون.