دانیشتووانی سێ دوورگه‌ی یونان له‌وانه، لێسبوس، سامۆس و خیوس له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌تی كۆچبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی یونان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له‌م دوورگانه زیاتر له ٤٢ هه‌زار په‌ناخواز نیشته‌جێ كراون و ناڕازییان خوازیاری ڕاگوێزرانی ئه‌م په‌ناخوازانه‌ن. ئه‌م دوورگانه كه به ڕێگه‌ی چوونی په‌ناخوازان بۆ ئۆرووپا دێته ئه‌ژمار و له ئێستادا به هه‌زاران په‌ناخوازی سووری، عێراقی، ئه‌فغانستانی و ئێران تێیدا به شێوه‌ی كاتی نیشته‌جێ كراون. به‌وته‌ی په‌ناخوازان و كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی، كه‌مپه‌كان و ئۆردووگاكان چیدی جێگه‌ی په‌ناخوازی دیكه‌ی نییه. شایانی باسه، ناڕازییان داوایان له ده‌وڵه‌تی یونان كردووه كه هه‌رچی زووتر ئه‌م په‌ناخوازانه بگوازنه‌وه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی یونان.