کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ژنی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان

10h

سه شنبه – ۱۱ تیر – ۱۳۹۸ , 02 – 07 – 2019

10h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پوشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ژنی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان به‌ كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ ساعه‌تی كاریان بوون.
ئه‌م ژنانه‌ سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئیداری شیركه‌تی سه‌هامی زه‌وب ئاهن ئیسفهان ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ خانووه‌كانیان دا‌ كار و باری خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، حه‌قی ئه‌وانه‌ كه‌ ساعه‌تی كاریان به‌ بێ كه‌م كردنه‌وه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م ژنانه‌ به‌ بێ هیچ مه‌زایای كاری، بیمه‌ و به‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ست كار ده‌كه‌ن.