هه‌زاران كه‌س له خۆپیشانده‌رانی لۆبنانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، ته‌نیا كاتژمێرێك دوای ڕاگه‌یاندنی ناوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێ، جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ده‌وڵه‌تی نوێ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
“حه‌سه‌ن دیاب” به پێكهێنانی كابینه له سیماكانی نه‌ناسراو هه‌وڵی دا تا یه‌كێك له خواسته گرینگه‌كانی ناڕازییان ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بوون، كه له ده‌وڵه‌تی پێشوودا بوون. سه‌ره‌ڕای دیاری كردنی كابینه‌ی نوێ، خۆپیشاندانه‌كان له به‌یروت هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، له كابینه‌ی نوێ، جێگای وه‌زیرانی پێشوو له‌گه‌ڵ مۆشاوهرهكانیان جێبه‌جێ كراوه و ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ فریودانی خه‌ڵكی لۆبنان. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی پۆلیس به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژی به‌كار هێناوه.