
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی مه‌عده‌نی چادرملو به ویستی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م مه‌عده‌نه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مه‌عده‌ن به بیانووی جۆراوجۆر، پێشی به چوونه ژووره‌وه‌ی ١٥ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه گرتووه و ئه‌م ته‌وه‌ره نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاره‌كانی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كرێكارانه ده‌ڵێن: پێشتر قه‌راردادی یه‌ك مانگه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌به‌سترا، به‌ڵام ئێستا قه‌راردادی ١٥ ڕۆژه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌به‌سترێت و ئه‌مه ئه‌منییه‌تی كاری ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
