
گرووپی چاودێری مافی مرۆڤ له سوورییه ڕایگه‌یاندووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار لانیكه‌م ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه چه‌ندین منداڵ، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ڕووسییه بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له پارێزگای حه‌ڵه‌ب گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی لێدوانه‌كانی ئه‌م گرووپه، هێزه‌كانی ڕووسییه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سێ گوندی ژێر كۆنتڕۆڵی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ٣١ كه‌س به‌هۆی ئه‌م هێرشانه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌م گرووپه ڕاشیگه‌یاندووه، به‌دوای هێرشی ئاسمانی ڕووسییه بۆ سه‌ر گوندی “كه‌فه‌ر ته‌عال” له پارێزگای حه‌ڵه‌ب، سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها چوار كه‌سی مه‌ده‌نی دیكه له‌وانه دوو منداڵ له دوو گونده‌كه‌ی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
