
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕۆژی كرێكار و ئه‌ندامی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحێدی ئۆتوبووسڕانی شاری تاران، له ڕێگای ڕاگهیندراوێك له لایه‌ن له‌قی یه‌كی ئێجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای ئێوین، به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ ئه‌م زیندانه بانگهێشت كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێشتر ناوبراو به تومه‌تی به‌شداریی كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌م چالاكه كرێكارییه به چه‌ندین تومه‌تی پاڵدراو وه‌ك “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
