
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، سه‌دان هه‌زار كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌ندۆنێزی له ناڕه‌زایه‌تیی به گوڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌دان هه‌زار كرێكار به كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان، له به‌رامبه‌ر بینای پارڵه‌مانی ئه‌ندۆنێزی له ئاست گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به یاسای كار له‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، ئه‌م گۆڕانكاری یاسای ده‌وڵه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاسای سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، هه‌وڵ بۆ ڵابردنی ڕێگرییه‌كان له ڕێگای سهرمایهگۆزاران ئه‌نجام ده‌درێت.
