
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هه‌زاران كه‌س له ژنان له دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵتی ترامپ له‌وانه، ڕه‌گه‌زی، ئاو و هه‌وایی، كۆچ كردن و سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌كان خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئاڵمان، ئه‌مه چوارمین جار له “مارشی ژنان” له‌م وڵاته‌یه كه له شاره‌كانی “واشنگتۆن، شیكاگۆ، نیویورك، سه‌ن دیه‌گۆ، لۆس ئانجلێس و ئانكوریج به‌ڕێوه چوو. یه‌كه‌مین خۆپیشاندان كه له ڕێكه‌وتی ٢١ی ژانوییه‌ی ٢٠١٧ ڕۆژێك به‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان بووه. له‌و كاتدا زیاتر له نیم میلیۆن كه‌س له شاری واشنگتۆن هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی هه‌ڵوێسته‌كانی ترامپ له به‌رامبه‌ر ژنان دروشمان وت.
