
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، سه‌رۆكی ئۆرژانسی ١١٥ی قۆم باسی له گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٦ كه‌س به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسی له ڕێگای سه‌له‌فچگان ــــ ساوه كرد.
به پێی وته‌كانی ناوبراو، له كاتژمێر ٣ی نیوه‌شه‌وی ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆتوبووسێكی مۆسافربه‌ری به ١٥ سه‌رنشینه‌وه كه له شاری ئیسفه‌هان به‌ره‌و شاری ڕامسه‌ر بوو، ٥ كیلومتر دوای عه‌وارزی ڕێگای سه‌له‌فچگان ـــ ساوه وه‌رگه‌ڕاوه. شایانی باسه، له ئاكام دا، سێ كه‌س له‌وانه شوفێر و دوو سه‌رنشینی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له نێوان برینداربووان دا، باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیر و بریندارێكی دیكه‌ش تووشی بڕینی ئه‌ندامی بووه.
