
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سەرچاوەیەک لە ئه‌ڕته‌شی یەمەن رایگەیاندووه، بەهۆی هێرشێکی حوسییەکان بۆسەر سەربازگەیەکی سپاکەیان، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر پارێزگای مه‌ئره‌ب له ناوه‌ندی یه‌مه‌ن، ٨٣ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. پێشتریش سەرچاوەیەک لە ئه‌ڕته‌شی یەمەن رایگەیاندبوو، حوسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتەوە سەر بەشی پێشوازی کردن لە سەربازانی نوێ لە لیوای چواری رۆژئاوا لە پارێزگای مەئرەب. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا لە لایەن حوسییەکانەوە هیج روونکرنەوە و زانیارییەک لەوبارەوە بڵاونەکراوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه شەڕ له نێوان چەکدارانى حوسی و ئه‌ڕته‌شی یەمەن له‌ئارادایه و لەئێستاشدا هاوپەیمانێتى عەرەبی بە سەرۆکایەتى سعودییە پاڵپشتى ئه‌ڕته‌شی یەمەن و ئێرانیش پاڵپشتى لە چەکدارانى حوسی دەکات. بەهۆى شەڕ و پێکدادانەکانیشەوە، به هەزاران هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
