
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار له ئه‌نجامی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، بهاباد، هه‌شتگرد و یاسووج، لانیكه‌م ٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، مه‌عده‌نچییه‌ك له مه‌عه‌نی “ئاسفیج” له شارستانی بهاباد له ئۆستانی یه‌زد، به‌هۆی داڕمانی توونێل گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار، لاوێکی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌هارستانی شاری سەقز به‌ناوی “شارام ئەحمەدپووڕ” تەمەن ٢٩ ساڵ کە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە شاری هەشتگرد سەر بە ئۆستانی کەرەج کردبوو، لەکاتی جۆشکاری و بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی گیانی لە دەستدا. هه‌روه‌ها كرێكار له یاسووج به‌هۆی گازگرتوویی له یه‌كێك له باغه‌كانی ئه‌مشاره، گیانی له‌ده‌ستدا.
