
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیسی دژه شۆڕش له لوبنان بۆ بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی شه‌ممه له شاری به‌یرووت، گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله‌ی په‌لاستیكی به‌كار هێناوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، زیاتر له ١٦٥ كه‌س له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا برینداربوون. تێكهه‌ڵچوون له نێوان پۆلیسی دژه شۆڕش و ناڕازییان له ناوه‌ندی به‌یرووت و له ده‌ورووبه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ڕوویداوه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان به هۆی هه‌ڵمژینی گازی فرمێسك‌ڕێژ تووشی حاڵه‌تی ڕشانه‌وه بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لوبنان له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بووه‌ته مه‌یدانی خۆپیشاندان له‌دژی چینی ده‌سه‌ڵاتدار كه له دوای كۆتایی شه‌ری ناوخۆی له‌م وڵاته له ساڵی ١٩٩٠ به‌ملاوه، ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ناڕازییان له سه‌رتاسه‌ری لوبنان خوازیاری ئه‌وه‌ن كه چینی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته كه هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و كاولكاری ئابوورین، له‌سه‌ر كار لابچن. ئه‌وان له خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه به وتنه‌وه‌ی درووشم ڕایانگه‌یاند كه ئاماده نین قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت بده‌نه‌وه. شایانی باسه، لوبنان ٨٧ میلیارد دۆلار قه‌رزداره و له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له بازاڕی ڕه‌شی ئه‌م وڵاته، به‌های پۆندی لوبنان زیاتر له ٦٠ له‌سه‌د دابه‌زیوه.
