فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگهیاندووه كه، بەلەمێکى کۆچبەران بە ٢٢ سەرنشینەوە ژێر ئاوکەوتوە.
نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لە تورکییه، رایگەیاند: بهیانی ڕۆژی شهممه ٢٨ی بهفرانبار، لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدێرنە، لە نێو دەریای ئێژەدا بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بوە. دەشڵێت: کۆچبەرەکان لە سەرەتایی تێکشکانی بەلەمەکەیان پەیوەندییان بە پۆلیس دەریاوانیەوە کردوە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەوا و شوێنەکەیان بۆ دیاری ناکرێت. شایانی باسه، بەلەمەکە ٢٢ کۆچبەرى هەڵگرتبو کە ١٤ کەسیان ژن بوون، بەڵام ئاماژەى بە ناسنامەى ئەو کۆچبەرانە نەکردوە. ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژى شەممەى رابردوو، بەهۆى ژێر ئاوکەوتنى یەختێکى کۆچبەران لە نێوان یۆنان و تورکییه، نزیکەى ٣٠ پەنابەر خنکان و بێسەروشوێن بون کە زۆرینەیان خەڵکى ههرێمی کوردستان بوون.