بزۆتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی لۆبنان كه له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا و له ڕۆژی ١٧ی ئۆكتۆبره‌وه دژی هه‌مووی حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته ده‌ستی پێكرد، به جه‌خد له‌سه‌ر خواسته‌كانیان هه‌روا به‌رده‌وامه.
به تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی ٤ مانگ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لۆبنان، ڕۆژی هه‌ینی چه‌ندین ڕێگاكانی سه‌ره‌كه‌ی چه‌ندین شار له‌وانه “به‌یروت و ترابلس” به ئاگر دانی لاستیك له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناڵه‌باری ئابووری و هه‌روه‌ها نیزامی سیاسیی لۆبنان، داخرا.