
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریه، ناوه‌نده غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌م وڵاته ڕایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له پارێزگای ئێدله‌ب كوژراون.
به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریه بۆسه‌ر پارێزگای ئێدله‌ب، ئاماری كوژراوه‌كان له‌و پارێزگایه به‌رز بووه‌ته‌وه. به پێی دوایین ئاماره‌كانی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢١ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه ٨ منداڵ به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی سووریه بۆ سه‌ر پارێزگای ئێدله‌ب له باكووری ئه‌م وڵاته كوژراون. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هه‌واڵنێریی ره‌سمیی سووریه “سانا” ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه ٦ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشی مووشه‌كیه‌وه له شاری حه‌ڵه‌ب كوژراوان و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. لێكۆڵینه‌وه‌كانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیشانیان داوه كه گرووپه چه‌كداره‌كان له سووریه، بۆ ئامانجی شه‌ڕخوازانه له منداڵان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. شایانی باسه ٦ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له ناوخۆی سووریه‌دا ئاواره‌ن و هه‌تا ئێستا ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار منداڵیش ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه.
