
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، له‌درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی قوربانییانی فڕۆكه‌ی “تاران ـــ كییه‌ف” له شاره‌كانی ئێران، خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاره‌كانی مه‌لایه‌ر، سه‌بزه‌وار و بهاباد به به‌شداری كردنی له ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ژماره‌یه‌كی دیكه له ئازیزانیان، ڕێزیان له یادیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌رمی “میلاد نه‌هاوه‌ندی” یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، له شاری مه‌لایه‌ر له‌ناوی غه‌م و په‌ژاره‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مشاره ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، هێزه‌كانی سپا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر ڕێگه نه‌ده‌ن هێزه‌كانی سپا له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداری بكه‌ن، به هیچ چه‌شنێك ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به‌ڕێوه‌به‌رن. هاوكات له شاری سه‌بزه‌وار، ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “میلاد قاسمی ئاریان” سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ئاست به‌شداری كردنی هێزه‌كانی سپا له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “ئه‌میرحسێن قوربانی بهابادی” له شاری بهاباد له ئۆستانی یه‌زد به‌همان شێوه به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی درووشم له‌ئاست ئاماده‌بوونی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
