
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌بوونی شاره‌كانی ئێران، خوێندكارانی زانكۆه جۆراوجۆره‌كان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی سپا و حه‌راسه‌تی زانكۆ به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له كۆبوونه‌وه‌كانیان، خوێندكاران خۆپیشاندانیان كرد. خوێندكاران له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه له ئاست كوژرانی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و هه‌روه‌ها كوژرانی ١٧٦ كه‌س له ڕووداوی فڕۆكه‌ی ئوكراینی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات له زانكۆی بروجرد هه‌ر به‌م شێوه خوێندكاران كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی زانكۆی كوردستان خۆپیشاندانیان كرد و له ئه‌نجامی دا، سێ خوێندكار به ناوه‌كانی “زانیار ئه‌حمه‌د پور، مۆسلم سۆله‌یمانی و ئه‌رشه‌د ئه‌تابه‌ك” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كران.
