
یهێكتیی شۆفیرانی ماشینه‌كانی به‌فر پاككه‌ره‌وه له ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه شۆفیره‌كان له ناوچه‌ی “سێنت لوئیس” له ئه‌یاله‌تی میزۆری، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفیری ماشینه‌كانی به‌فر پاككه‌ره‌وه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانباره‌وه به‌دوای ده‌ستپێكی بارینی به‌فر له شاری سێنت لوئیس له ئه‌یاله‌تی میزۆری ئه‌مریكا، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. یهێكتیی شۆفیرانی ماشینه‌كانی به‌فر پاككه‌ره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م مانگرتنه تا ڕۆژی سێ فێورییه درێژه‌ی ده‌بێ. یه‌كێتییه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م كرێكارانی دامه‌زراو له ئه‌یاله‌تی سێنت لوئیس، ده‌بێ مه‌زایای به‌رابه‌ریان له‌گه‌ڵ كرێكاران و كارمه‌ندانی سه‌ره‌تاسه‌ری وڵاتی ئه‌مریكایان پێ بدرێت. شایانی باسه، شۆفیری ماشینه‌كانی به‌فر پاككه‌ره‌وه له‌ئاست بارودۆخی كاری و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین.
