ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دوای سێ ڕۆژ درۆنانه‌وه و فریوكاریی سه‌رانی ڕژیم و سه‌ره‌نجام دركاندنی ڕاستیی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی موسافیربه‌ریی ئۆكراین كه لایه‌ن په‌دافه‌ندی سپای پاسدارانه‌وه كرابووه ئامانج، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، سه‌نعه‌تی شه‌ریف، پۆلی تێكنیك، زانكۆی ئه‌میركه‌بیر، بێهێشتی و زانكۆی ئه‌لزه‌هرا، درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دا. هاوكات له تاران و هێندێك له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژبه كۆماری ئیسلامی درووشمیان وته‌وه. خوێندكاران به گه‌لێك درووشمی وه‌ك “كۆماری ئیسلامی ده‌بێ نابوود بێت” ، ” مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ درۆزن”، “له تارانه‌وه تا به‌غدا، درووشمی ئێمه ئینقلاب”، له ئه‌هوازه‌وه تا تاران، سه‌ركوت ده‌كرێن زه‌حمه‌تكێشان”، “برای لافاو لێدراو، پشتیوانیت لێ ده‌كه‌ین”، “نه ڕێفراندۆم نه ئیسلاح، مانگرتن، ئینقلاب”،”ئیسلاحات، ڕێفراندۆم، ره‌مزی فریوی خه‌ڵكه”، “هه‌تا كه‌ی جه‌نایه‌ت، مه‌رگ و نه‌مان بۆ ویلایه‌ت”، “نه تاج و نه عه‌مامه، كاری ئاخوند ته‌واوه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، خوازیاری ڕووخانی ڕژیم بوون. وێنه بڵاوكراوه‌كانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه ژماره‌یه‌كی به‌رین له هێزه ئه‌منیه‌كان له سه‌ر شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران حزووریان هه‌یه. به پێی ڕاپۆرته‌كان هێزه‌كانی ڕژیم بۆ بڵاوه پێكردنی ناڕازیان، ده‌ستیان كردووه به هاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژ. به‌هۆی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه، هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران برینداربوون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو، كانوونی سینفیی موعه‌لیمانی ئێران له تاران به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك، ڕژیمی وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی خوڵقاندنی ئه‌و كاره‌ساتانه پێناسه كرد و نووسیی: “وتنی حه‌قیقه‌ت دژوارترین و مه‌ترسیدارترین مه‌سه‌له‌یه بۆ نیزامێك كه له‌مێژه له‌ناو حاشارگه‌ی درۆدا ده‌ژی.” هه‌روه‌ها ده‌یان ڕێكخراو و ناوه‌ندی كرێكاری و خانه‌نشینی له به‌یانیه‌یه‌كدا جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان مه‌حكووم كرد و نووسیان:” هه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه”ی كه بوون به‌هووی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆكردن ڕووبه خه‌ڵكی ناڕازی له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، هه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ش بوون به هاویشتنی مووه‌شه‌ك به‌ره‌و فڕۆكه‌یه‌كی موسافربه‌ری و كوژرانی ده‌یان ئینسانی بێ تاوان.” هه‌روه‌ها كانوونی نووسه‌رانی ئێرانی له به‌یانیه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: “له باروودۆخێكدا كه ڕۆژنامه و میدیا سه‌ربه‌خۆكان ڕێگه‌ی چالاكیان پێنادرێ و بڵاوكراوه ئاڵقه له گوێیه‌كان مه‌یداندارن و سه‌ركوت، ئازادی ڕاده‌ربڕینی له خه‌ڵك زه‌وت كردووه، له‌وه‌ها باروودۆخێكدا به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات چاو له چاوی خه‌ڵك ده‌بڕن و به درۆ و فریو، ڕاستیه‌كانیان لێ ده‌شارنه‌وه”. هاوكات پتر له چل كه‌س له ڕۆژنامه‌وانان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك وێڕای شه‌رمه‌زار كردن و ڕسواكردنی درۆنانه‌وه‌ی میدیاكانی سه‌ربه ڕژیم، ڕایانگه‌یاند: “ئێمه ڕۆژنامه‌وانان وێڕای بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، خوازیاری موحاكمه‌ی جیدیی هه‌موو هۆكار و بڕیارده‌رانی ڕووداوی دڵته‌زێنی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ین و له چكۆله كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مه‌رگباره به هه‌ڵه‌ی ته‌نیا یه‌ك كه‌س، بێزارین.” هه‌روه‌ها، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تیه هۆنه‌ریه‌كان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی مۆسافیربه‌ری و درۆكردنی به‌رپرسانی ڕژیم و به‌مه‌به‌ستی هاودڵی له‌گه‌ڵ جه‌رگ سووتاوانی ئه‌و ڕووداوه و خه‌ڵكی ناڕازی، ڕێوڕه‌سمی فه‌جری ڕژیمیان ته‌حریم كرد. ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌شدا كه‌سانێك په‌یدا بوون كه ته‌نیا به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به كاره‌ساتی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و درۆنانه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژیم قانع نه‌بوون و شان به شانی خه‌ڵكی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به بێ دوودڵی و موحافزه‌كاری، بوێرانه سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم و هه‌موو قوربانیانی دیكتاتۆریی زاڵ، بۆ خه‌ڵك دووان.
ئه‌و درووشمانه‌ی كه خوێندكارانی زانكۆ و خه‌ڵكی ناڕازی له تاران و شاره جۆراوجۆره‌كانی دیكه دژبه نیزامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یڵێنه‌وه و به‌شێكی زۆر له‌و به‌یانیه‌یانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م قۆناغه ته‌نیا به كاره‌ساتی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆكه ئوكراینیه‌كه و درۆنانه‌وه‌ی ڕژیم له‌وباره‌یه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له ڕاستیدا درێژه‌ی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌رن و ڕیشه‌یان هه‌ر له‌و باروودۆخه ئابووریه و بێ مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه دایه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزی شۆڕگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بوون.
گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه نیشانی داوه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌ختی كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری دواهاته‌كانی كاره‌ساتی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه موسافربه‌ریه‌كه. جه‌ماوه‌ری ناڕازی له زانكۆكان و شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به درۆنانه‌وه‌ی قیزه‌ونی سه‌رانی ڕژیم، سه‌رتاپێی ده‌سه‌ڵاتیان برده ژێر پرسیار و درووشمی “كۆماری ئیسلامی ده‌بێ بڕووخێ”یان به‌رز كرده‌وه. ئه‌م گۆڕانكاریانه ده‌ریانخست كه به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕێژه‌ی تابووته‌كان له شاره‌كانی ئێران و عێراق و ئه‌فسانه گێڕانه‌وه سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌تكارێكی جه‌نگی به ئامانجی به‌لاڕێدا بردن و مۆری كۆتایی لێدان له‌سه‌ر ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له عێراق، له‌گه‌ڵ شكستێكی سه‌خت به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و كۆماری ئیسلامی له‌به‌رچاوی بیروڕای گشتیی جیهان بێ ئیعتبارتر و ڕسواتر له جاران بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م گۆڕانكاریانه نیشانیان دا كه توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ، دوودڵی و شك و گومانه مێژووییه‌كانیان، كه پێناسه‌ی چینی مامناوه‌نده، وه‌لاناوه و له ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و ستراتێژی ئیسلاحی ڕژیم دابڕاون و به ڕیزی ناڕه‌زایه‌تی پڕ خرۆشی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و وه‌گیان هاتوو بۆ خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕی شۆڕگێڕانه، په‌یوه‌ست بوون. ئه‌م دیارده‌یه به‌رهه‌می ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ر و ڕوتی ڕوو له گه‌شه‌ی مانگرتنی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ئاكامی شپرزه‌بوونی ڕیزه‌كانی دوژمنه. بێ گومان ویره و بۆڵه‌ی هێندێك له ئیدێئۆلۆگه‌كانی ڕێفۆرمخواز و نامه نووسینی “سه‌رانی ڕێفۆرمخوازی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی حه‌بس كرا‌و” بۆ خامنه‌یی و بردنه ژێر پرسیاری باروودۆخ و سفاتی ڕێبه‌ریه‌كه‌ی به پشت به‌ستن به قانوونی ئه‌ساسی، كه ئه‌وه‌ش خۆی هه‌وڵێكه له پێناو ستراتێژی ده‌ربازكردن و ئیسلاحی كۆماری ئیسلامی، ناتوانێ به‌ر به‌و ڕه‌وته بگرێت.