
كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسیی له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ڕووداوی كه‌وتنه‌خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه ده‌ربڕیوه و پشتیوانیان له خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران كردووه و هه‌روه‌ها خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، له‌مباره‌یه‌وه بوون.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ڕۆژانی ڕابردووی خه‌ڵكی ئێران كه له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه‌ی موسافیربه‌ری ئۆكراین له لایه‌ن سپای پاسداران و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س و هه‌روه‌ها نكۆڵی كردنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه هاتبووه ئاراوه، نیشانی دا شه‌پۆلێكی به‌ربڵاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخوازی كه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه له‌ڕێ دایه و چیدی هیچ ڕاده‌یه‌ك له سه‌ركوت و فریوكاری ناتوانێ، خه‌ڵكی تووڕه و ناڕازیی ئێران له گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته ڕابگرێت. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “خه‌ڵكی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری و ملیۆنی به‌ڕێوه‌به‌رن و ڕایبگه‌یه‌نن كه ئیتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان ناوێ.”
