کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی سه‌رله‌نوێی ناڕازییان له‌ لوبنان

حضور دوباره معترضان لبنانی در خیابان‌های

حضور دوباره معترضان لبنانی در خیابان‌های

خۆپیشانده‌رانی لوبنانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپیشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ئابووری و وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان كرد به‌ سووتاندنی لاستیك و جاده‌كانی سه‌ره‌كی شاری به‌یرووت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها شاری “ترابلۆس”‌یان به‌ست. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناڕازییان له‌ سێ مانگه‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه‌، دیاری كردنی كابینه‌ی سه‌ربه‌خۆ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ر ده‌بڕن. شایانی باسه‌، خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌  بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ خۆپیشاندانی “حه‌فته‌ی تووڕه‌یی” به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.