
سەرۆک وەزیرانی عێراق جهختی كردووهتهوه کە حکومەتی عێراق پاشگەز نابێتەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پهرلهمان سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەی.
نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی هیچ رێککەوتنێک سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بۆ درێژەدان بە شەڕەکانی دژبە داعش ئیمزا ناکات. ههروهها ڕاگهیهندراوه، حکومەت پاڵپشتی لە بڕیارەکەی پهرلهمان دەکات سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان و لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەش پاشگەز نابێتەوە. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ئاشكراشی کردووهتهوه، ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پەسەندکردووە و تا ئێستا حکومەت پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە. ئهمه له كاتێكدایه كه بڕیارەکە تەنیا هێزەکانی ئەمریکا ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم هێزە بیانییەکان دەگرێتەوە و حکومەتیش بە ئاراستەیەکی باش هەنگاو دەنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران.
