
ئه‌ڕته‌شی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك ڕایگه‌یاند كه بنكه‌ی نیزامی “تاجی” له باكووری به‌غدا له ئه‌نجامی هێرشێكی ڕاكێتی كراوه‌ته ئامانج.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. شایانی باسه، له هێرشی ڕاكێتی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی “به‌له‌د” له عێراق كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێ جێگیركراون، چوار كه‌س برینداربوون.
