
له درێژه‌ی ده‌ورێكی نوێ له ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له ئێران، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كان، ڕۆژی ٢٣ی به‌فرانبار بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئوكراینی له لایه‌ن په‌دافه‌ندی ڕژیم، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی، تاران، ته‌ورێز، سنه، مه‌ریوان، كه‌ره‌ج، بابۆل، ئامۆل، ئیسفه‌هان، سمنان، گه‌رمسار به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنی چه‌ندین دروشمی ئێعترازی خوازیاری ڕووخانی ڕژیم بوون. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران، گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كارهێنا.
