2017-01-05 | ۱۳۹۵-۱۰-۱۶
نشریه پیشره و
، فەرماندەی هێزی تایبەت لە پارێزگای کوردستان ڕای گەیاندوه کە لە مەو بەدوا هێزێکی تایبەت ده بیته پشتیوان بو هیزە ئینتزامییەکان لە شاری سنە و دووروبەر. هەروەها ڕای گەیاند که به ره وروبونه وه ڵە گەڵ ئاژاوە و نائەمنی لە شار و بەربەرەکانێ لە گەڵ باندە قاچاقچیەکان سەرەکی ترین ئەرکی ئەم هێزە دەبێت. وا دیاره سەرانی کۆماری ئیسلامی هێزی ئەرتەش، سپا، بەسیج و هێزە ئینتزامییەکانیان لە کوردستان پێ کەمە و ئێستا دەیانهەوێت به هێنانی هێزێکی تایبەت پێش به “ئاژاوەگێڕان” بگرن!
به بیستنی ئەم هەواڵه ئەو پرسیاره دێتەگۆڕێ که کێ ئاژاوە دەنیتەوە و کێ بۆ کێ نائەمنی پێک دەینێت؟ یان کام هەڕەشەی ترسناک له ئارادایه که کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەنگار بوونەوه له گەڵێ هێزی تایبەتی بۆ پێک دێنێت؟
له ڕاستی دا کۆماری ئیسلامی به هێنانی هێزی تایبەت و هەر هێزێکی تر بۆ کوردستان دەیهەوێت چەند پەیامێک بگەیەنێت. یەکەم، له ڕێگای پڕ کردنی کوردستان له هێزی نیزامی و سیخوری سەرجەمی جموجۆڵی ئەم کۆمەڵگای له ژێر چاودێری دایه. دووهەم، بڵاوکردنەوەی ترس و خۆفه تا نەوەک ئەو خەڵکەی که له کۆماری ئیسلامی بێزارن و هەر رۆژه له ناوچوونی به ئاوات دەخوازن له دژی ئه و رژیمه راپەڕن. سێهەم، به خەڵک بوتریت که ئەگەر کوردستان هەروا ناوچەیەکی له بواری ئابوری دا دواکەوتوو ماوەتەوه و ڕێژەی بێکاری و هەژاری تێی دا بەرزه، پەیوەندی هەیه به نەبوونی ئەمنییەتەوه. بەم شێوەیه ڕژیمی ئیسلامی هەوڵ دەدا له لایەکەوه خۆی له بەرپرسیارەتی دواکەوتووهێشتنەوەی کوردستان ڕزگار بکات و (چونکه گۆیا نەبوونی ئاسایش خەتای “ئاژاوەگێڕانه”) له لایەکی تریشەوه به هێنانی هەرچی زیاتری هێزی سەربازی خۆی وەک پارێزەری ئەمن و ئاسایش بناسێنێت.
کاردانەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان له بەرانبەر ئەم سیاسەتانەی ڕژیمی ئیسلامی ئەوه دەسەلمینێت که ئەم ڕژیمه له بەرانبەر وشیاری خەڵکدا سەری له برد دراوه. پێش هەموو شتێک سیاسی بوونی کۆمەڵگای کوردستان، چالاکی حیزبی و مەدەنی ئەوه نیشان دەدات که خەڵکی کوردستان دیواری سەرکوتی ڕژیمییان زۆردەمێکه تیپه ر کردوه. ئەم خەڵکه سەرەڕای هەڕەشەو گوڕەشە و ئەشکەنجه و زیندان به شێوەیەکی بەرین و به له شێوازی جۆراو جۆر چالاکی دەنوێنن و هیچ هیزێکی سەرکوتگەری ڕژیمی ئیسلامی نەیتوانیوه پێش بەم چالاکیانه بگرێت. لەم ڕووەوه بۆ خەڵک ڕوونه که کۆماری ئیسلامی و هێزه سەرکوتگەرەکانی ناتوانن به تەواوی چاودێری هەڵسوکەوتی سیاسی و مەدەنی کۆمەڵانی خەلک بکەن. پەیوەندی بەرینی کۆمەڵانی خەڵکه له گەڵ حیزبە سیاسییەکان، پێکهێنانی ڕێکخراوی کرێکاری، ژنان، پارێزگاری له مافی مندالان و ژینگەپارێزی، بێ توانایی ڕژیم له کۆنترۆل کردنی کۆمەڵگای کوردستان دەسەلمینن.
ڕژیم هه روه ها بەرانبەر به ئیرادەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا شکستی خواردووه. دوای نزیک به چل ساڵ حکومەت کردن به سەر کوردستاندا و دامەزراندنی هێزی سەربازی و سیخوری و ئەمنییەتی له هەموو قوژبنێکی شار و لادێکانی ئەم ناوچەیه، دوای ئه و هه موه ساله زیندان و ئەشکەنجه و سەرکوت، ئەم ڕژیمه له کوردستان هێشتا هەست به ئاسایش ناکات. کەواته نەیتوانیوه خەڵک چاوترسێن بکات و مەترسی ڕاپەڕینی جه ماوه ری له سەر خۆی بڕەوێنێتەوه.
له لایەکی تریشەوه هەوڵەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ خڵەتاندنی بیروڕای گشتی که گۆیای کوردستان به هۆی نائەمنییەوه دواکەوتوو راگیراوه، پوچەڵ ماونەتەوه. له هەمووان ئاشکرایه که دواکەوتوو هیشتنەوەی کوردستان له بواری ئابووری دا بەشێکه له سیاسەتی سەرکوتکردنی خەڵکی ئەم ناوچەیه. ڕژیمی ئیسلامی له هەژاری و دەستکورتی خەڵکی کوردستان وەک ئامرازی دورکردنەوەی ئەم خەڵکه له خەباتی سازماندراو له دژی خۆی کەڵک وەردەگرێت. بۆ نموونه بێکاری بەرین کارێکی کردووه که به هەزان کەس له خەڵکی کوردستان بۆ کرێکاری روو بکەنه شارە سەنعەتییەکانی ئێران و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانییان وەک کۆچبەر ژیان به سەر بەرن. بەم شێوەیه ئەم کرێکارانه له شوێنی ژیانی خۆیان هەڵدەکەنرێن و به شێوەی پەرژ و بڵاو له کارگاو کارخانەکان دا دەچەوسێنەوه تا ژیانێکی بژی و مەمره بۆ خۆیان وبنەماڵەکانیان دابین بکەن. ڕژیم ئیسلامی لەم پەرژو بڵاوییە و هەژاری ئابوورییە وەک ئامرازی شێواندنی ڕیزی خەباتی یەکگرتووی خەڵکی کوردستان کەڵک وەردەگرێت. کەواته ئاشکرایه که نائەمن کردنی کوردستان پڕۆژەی خودی ڕژیمی ئیسلامییه و دواکەوتوو هێشتنەوەی ئەم ناوچەیه له بواری ئابووری دا بەشێکه لەم پرۆژەیه که به مەبەستی پێش گرتن له خەباتی یەکگرتوانەی خەڵکی ئازادیخواز بەڕێوە دەچێت.