
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری سمنان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی شار و وتنه‌وه‌ی درووشم، له‌ئاست گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س له سه‌رنشینانی گه‌شتی ئاسمانی “تاران ــــ كییه‌ف” به‌ده‌ست هێزه‌كانی سپای پاسداران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ فریوكار”، “خامنه‌یی حه‌یا كه، مه‌مله‌كه‌ت به‌جێ هێڵه” و “كۆماری ئیسلامیی مان ناوێت”، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به درۆكردنی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له ئاست ئه‌م ڕووداوه، خوازیاری ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی بوون.
