سهرچاوهكانی لیبی ڕایانگهیاندووه كه ئهڕتهشی توركییه یەکەم گورزی لەو وڵاتە بەرکەوتوە و سێ سەربازیان کوژراوە و شەشی دیکەش بریندار بووه. شایانی باسه تەرمی سەربازە کوژراوەکان گەیەندراونەتە میسراتە و بە فڕۆکەیەکی تایبەت گواستراونەتەوە بۆ توركییه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەهۆی ترس لە دروستبونی توڕەیی و دژایەتی سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە لیبی، گەیاندنەوەی تەرمەکان بە نهێنی دەبێت، بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی ناوخۆیی دروست نەبێت. لەلایەکی دیکەوە، لاپەڕەی شۆڕشی لیبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردووهتهوه؛ ژمارەیەک سەربازی برینداری توركییه گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەی شاری نالون لە رۆژئاوای تەرابلوس پایتەختی لیبی. جێگهی ئاماژهیه، روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر بڵاوی كردبووهوه كه چەکداری گروپەکانی ئەحرار شام، بەرەی نوسرە و ئهڕتهشی ئازادی سوورییه بە چەند کاروانێک و بە فڕۆکەی تایبەت (1250) لەلایەن توركییهوە رەوانەی تەرابلوس کراون بۆ پاڵپشتی لە حکومەتەکەی سەڕاج و روبەڕوبونەوەی لهگهڵ ئهڕتهشی میللی لیبی.