
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی هه‌مه‌دان ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به جنایه‌تی له‌ناوبردنی فرۆكه‌ی ئوكراینی، له به‌رامبه‌ر بینای زانكۆی “بۆ عه‌لی” كۆبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران به وتنی چه‌ندین دروشمی ئێعترازی له‌وانه: “ئه‌م هه‌مووه ساڵ جه‌نایه‌ت، مه‌رگ بۆ ئه‌م وه‌ڵایه‌ت”، خوازیاری مۆحاكمه كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی به‌ڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كار هێناوه.
