به‌دوای به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی وتووێژه‌كان له نێوان ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار بۆ جارێكی دیكه یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته جه‌ختیان كرده‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وتووێژی نێوان ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی، بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، پێداگری له‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌كات و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانیش هه‌روا خوازیاری به‌رده‌وامی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ن. شایانی باسه، شاره‌كانی فه‌ڕانسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شایه‌تی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له‌دژی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی بووه و سه‌ره‌ڕای كارمه‌ندانی به‌شی گواستنه‌وه، مۆعهلیمان، پارێزه‌ران و پزیشكان و هه‌روه‌ها زۆرێك له توێژه‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕانسه به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.