
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەرمی سووتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خهزهڵوهر له تاران ون ببوو، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی بهفرانبار، تەرمی “سەردار ئەعەزەمی” خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا. سەردار ئەعەزەمی تەمەن ٤١ ساڵ، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر كه له كاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران لە شاری پەرەند سەر بە ئۆستانی تاران بێسهروشوێن كرابوو، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نەبوو. شایانی باسه، تەرمی سەردار ئهعزهمی بە تەواوەتی سووتاوە و لەرێگای تاقیکردنەوەی DNA ناسراوەتەوە.
