
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری پاریس و چه‌ندین شاری دیكه‌ی فه‌رانسه، له ناڕه‌زایه‌تیی گوڕینی یاسای خانه‌نشینی كرێكاران و كارمه‌ندان، بۆ ٣٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی پولیس هێرشییان كرده سه‌ر ناڕازییان و به به‌كارهێنانی گازی فرمیسك ڕێژ و باتوم بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌ندیكاكانی كرێكاری ئه‌م وڵاته مانگێك له‌وه‌پێش له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ “گوڕینی یاسای خانه‌نشینی” له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، داوایان له ئه‌ندامانی خۆیان كردبوو، ده‌ست بده‌نه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری. له سه‌ندیكاكانی گه‌وره‌ی كرێكارانه‌وه تا ئیتحادییه‌كانی خۆیندكارای به‌م مانگرتنه پێوه‌ست بوون. ده‌وترێت یه‌كه‌مین و گڕینگترین كاریگه‌ری ئه‌م مانگرتنه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هاتووچۆی شاری و به‌ین شاری له فه‌رانسه ده‌بێت.
