ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، به هۆی وه‌رگێڕانی ئۆتوبووسێكی مۆسافربه‌ری بۆ ناو ده‌ڕه له ناوچه‌ی “دووئاو”ی فیروزكوه ــــ قائێمشار، لانیكه‌م ٤٣ كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پولیسی هاتووچۆ هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌ی كه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ كه‌سیش برینداربوون، خراپی به‌شی فه‌نی له سیستمی تۆرمۆزی ئۆتوبووسه‌كه ناوبرد. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه، بارودۆخی برینداربووان ناڵه‌باره و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان زۆره.