
به پێی ڕاپۆرتهكان، دوو موشەكی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران و دوو تەقینەوەش روویدا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دوو موشهكی کاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کران و ههروهها دوو تەقینەوەش لە بەشی ڕەسافەی شاری بەغدا ڕوویدا، كە یەكێكیان لە ناوچەی “وەسبە” بووە و بە هۆیەوە كەسێك كوژراوە و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون. ئەمەش لەكاتێكدایە، سپای ئێران لە وەڵامی كوشتنی قاسم سولەیمانیدا چەند موشەكێكی ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئامریكا لە عێراق كردوو رایگەیاند، ئەوە تۆڵەی سولەیمانی بووە لە ئەمریكا.
