
كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی هێپكۆ له مانگی خه‌رمانانیش له‌ئاست كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو. له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، كاربه‌ده‌ستان به‌ڵێنیان دابوو كه تا مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی كرێكاره‌كان و هه‌روه‌ها كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ر چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٥ ڕۆژ له مانگی به‌فرانباریش، هێشتا هیچ هه‌وڵێك به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده هه‌ڵنه‌گیراوه.
