
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی شیركه‌تی نۆژنكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی به‌رقی خوزستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
شۆفیرانی ناڕازیی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س ده‌بێ له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ژیان، به‌ڵام حقووقه‌كانیان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هیچ ئاڵۆگۆڕێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ڕاشیانگه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت بیمه نه‌كراون و ئاسانكاری بۆ كڕینی سووته‌مه‌نی و پارچه‌كانی ماشینیشیان پێ نادرێت.
