کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێكاركردانی هه‌زاران كه‌س له‌ كارمه‌ندانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رمان

6.2

6.2

به‌هۆی قه‌رزداربوونی ده‌وڵه‌ت به‌ شیركه‌ته‌كانی بیمه‌، نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندانی سه‌نعه‌تی ده‌وا و ده‌رمان له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا بێكار بوون و زیاتر له‌ ٢٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له‌ كارمه‌ندانی ده‌رمانگاكان مه‌ترسی بێكاریان له‌سه‌ره‌.

به‌ پێی لێدوانی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌نجومه‌نی شیركه‌ته‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رمان، ده‌وڵه‌ت له‌ ئێستادا نزیكه‌ی ٤ هه‌زار و ٨٠٠ میلیارد تمه‌ن به‌ شیركه‌ته‌كانی بیمه‌ قه‌رزداره‌. به‌ وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، نه‌درانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ شیركه‌ته‌كانی بیمه‌ و وابه‌سته‌بوونی شیركه‌ته‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌وا و ده‌رمان به‌ به‌رپرسانی بیمه‌، ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ی خستووه‌ته‌ دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه‌.