
كرێكارانی كارخانه‌ی ئه‌خشان كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی ماشین له ئۆستانی فارس چالاكی ده‌كه‌ن، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م باره‌وه ڕایاگه‌یاندووه، حه‌وت مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیش حیسابی بانكییه‌كانیانی به‌ستووه و ده‌بێ پێداویستییه‌كانی ژیانیان به شێوه‌ی قه‌رز دابین بكه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، نزیكه‌ی ٧٠٠ كرێكار له‌م كارخانه‌یه كاریان ده‌كرد، به‌ڵام زیاتر له ٤٠٠ كه‌سیان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و له ئێستادا ئه‌م كارخانه‌یه به ٢٨٠ كرێكار درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی ده‌دا.
