
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی پێترۆشیمی ڕه‌جال له ناڕه‌زایه‌تیی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی درووستی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له حه‌ساری ئه‌م پێترۆشیمییه له ماه‌شه‌هر ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه پێشتریش له‌ئاست خه‌مساردی ئیداره‌ی كاری ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی ماه‌شه‌هر سه‌باره‌ت به چاودێری نه‌كردن به‌سه‌ر ئیجرای درووستی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها گوشار خستنه‌سه‌ر كرێكاران له‌ڕێگه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی سه‌عاتی زێده‌كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌وگرفته‌كانیان نه‌بووه.
