بوونه‌وه‌رناسانی زانكۆی سیدنی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌راورده‌كانیان نیشانی ده‌دا، نزیكه‌ی ٤٨٠ ملیۆن بوونه‌وه‌ر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی وه‌رزی له‌م وڵاته له‌ناوچوون.
ئه‌م بوونه‌وه‌رانه له جۆره‌كانی شیرداران واته “پستانداران”، باڵنده‌كان و خه‌زۆكه‌كان واته “خزندگان” بوون و كارناسان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به سه‌رنج دان به به‌ربڵاوی بێ وێنه‌ی ئه‌م ئاگره له ئۆستڕالیا، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ئه‌م ژماره‌یه ڕێژه‌كه‌ی بچێته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها كارناسانی ژینگه‌پارێز ڕایانگه‌یاندووه، به ئه‌گه‌ری زۆر ژماره‌یه‌ك له جۆره‌كانی گیایی و گیاندارانی ئۆستڕالیا به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ناوچوون و جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه كه له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا، نزیكه‌ی ٣٤ جۆری بوونه‌وه‌ره‌كان له‌م كیشوه‌ره له‌ناو چوون. به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئۆستڕالیا، به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س له‌وانه ٣ ئاگركوژێنه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كانی ئه‌م وڵاته به به‌رینایی ٦ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار هێكتار سووتاون. شایانی باسه، گۆڕینی كه‌شوهه‌وا له ئۆستڕالیا بووه‌ته هۆی گه‌رمتر بوونی پله‌كانی هه‌وا له‌م كیشوه‌ره، به جۆرێك كه پله‌كانی گه‌رما له مانگی ڕابردوودا به‌رزبوونه‌ته‌وه بۆ ٤١ و ٩ ده‌هۆم.