په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی زانكۆی علووم پزیشكی مه‌شهه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی كارانه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی په‌ره‌ستاران، لانیكه‌م بڕی دوو مانگ له كارانه‌ی دواخراوی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی زانكۆی علووم پزیشكی مه‌شهه‌د له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان په‌رداخت كرابوو، به‌ڵام په‌ره‌ستاران خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م كارانه‌كه‌یانن. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م كارانه‌كه‌یان كه بڕی ١٤ مانگه په‌رادخت نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.