ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، به ده‌یان كه‌س له كرێكارانی به‌نداوی “بالاخانلوو” له بۆئین زه‌هرا، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قه‌زوێن كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٧٠ كه‌س ده‌بێ، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه ڕایانگه‌یاندووه كه ٦ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و جه‌ختیشیان كرده‌وه كه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان به‌خێرایی په‌رداخت بكرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، جێژنانه و سه‌نه‌واتی پاره‌كه‌شیان پێ نه‌دراوه.