
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خێرای هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌م وڵاته په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ئه‌م په‌سه‌ندكراوه، داواكاری عێراق بۆ یارمه‌تی وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و حوزووری هه‌ر هێزێكی بیانی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌روه‌ری ده‌ریایی، ئاسمانی و زه‌وینی ئه‌م وڵاته نایاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، به‌كارهێنانی چه‌ك ته‌نیا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی عێراق دا ده‌بێ. “عادل عه‌بدولمه‌هدی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی عێراق وتی: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا نزیكه‌ی ٥ هه‌زار هێزی سه‌ربازی له عێراق دا هه‌یه. شایانی باسه، ئه‌م كۆبوونه‌وه نائاساییه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی بارودۆخی پێشێلكراوی سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌هۆی هێرشی په‌هپادی ئه‌مریكا و كوشتنی “قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی مۆهه‌ندیس” فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه. هاوكات سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر عێراق ده‌ست بداته وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك، گه‌مارۆی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر.
