هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له فه‌ڕانسه له‌دژی چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار ڕێكوردی درێژخایه‌ن ترین مانگرتن له‌م وڵاته شكێندرا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ژانوییه، مانگرتنی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی و خسووسی له‌م وڵاته پێ نایه ناو ٢٩مین ڕۆژی خۆیه‌وه. به‌م جۆره مانگرتووان ڕێكۆردی ٢٨ ڕۆژه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكاران له كۆتایی ساڵه‌كانی ١٩٦٨ و ده‌ستپێكی ساڵی ١٩٨٧یان شكاند. له‌و كاتدا، كرێكارانی شیركه‌تی میللی ڕێگای ئاسنی فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌رێی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها باشتر كردنی بارودۆخی كاریان، ده‌ستیاندابووه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م مانگرتنه‌ی ئێستا له حه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێكۆردی ساڵی ١٩٩٥یشی شكاندووه. له ساڵی ٢٠١٨ش مانگرتنی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی فه‌ڕانسه ٣٦ ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌و كاتدا مانگرتووان له حه‌فته‌دا ته‌نیا دوو ڕۆژ ده‌ستیان له‌كار ده‌كێشاوه، به‌ڵام له ئێستادا مانگرتووان به شێوه‌ی به‌رده‌وام و هه‌موو ڕۆژه ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.