
به پێی هه‌واڵنێری “ئاسوشیتد پرس”، ئا‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سێ هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی دیكه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕوانه بكات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڕیار دراوه ئه‌م سێ هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازه‌ی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا به ٧٠٠ سه‌بازی دیكه پێشتر هناردهبوون، په‌یوه‌ست بن. به دوای كۆبوونه‌وه و هێرشی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی گرووپی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا له شاری به‌غدا، دوناڵد ترامپ ده‌ستوری هه‌نارده‌كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست داوه.
