
مانگرتنه‌كانی ئه‌م دوایانه له فه‌رانسه له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی خانه‌نشینی له‌م وڵاته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، ٢٩هه‌مین ڕۆژی خۆی تێپه‌ركرد و به‌م شێوه‌یه به درێژخایانه‌ترین مانگرتن له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ناو براوه.
ئیتحادییه‌كانی كرێكاری له‌م وڵاته ڕایانگه‌یاندووه: گه‌ڵاڵه‌ی ماكرون زۆربه‌ی مه‌زایای ئێستای خانه‌نشینی سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك كار لاده‌برێت و كرێكاران ناچار ده‌كات كه ساڵانی زۆرتر كار بكه‌ن یان له كاتی خانه‌نشینی حقووقی كه‌متر وه‌ربگرن. شایانی باسه، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له نێوان ئیتحادییه‌ی كرێكاری و ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه ڕۆژی ٧ی ژانوییه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
