کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی ٨ كه‌س له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاریی كه‌ره‌ج

ئێعدامی ٨ كه‌س له‌ زیندانی ڕه‌جایی

ئێعدامی ٨ كه‌س له‌ زیندانی ڕه‌جایی

بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی، ٨ هاووڵاتییان لەو زیندانەدا ئێعدام کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی  ٨ هاووڵاتی بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”، لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە جێبەجێ کرا. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، شوناسی دوو هاووڵاتی لەو ٨ هاووڵاتییە لەسێدارەدراوەی بە ناوەکانی “حوسێن غوڵامی” تەمەن ٢٨ ساڵ و “سامان دوستی” تەمەن ٣٠ ساڵ لە بەندی ١ی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، ڕاگەیاندووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو ٦ هاووڵاتییە ئێعدام کراوەی دیکە ڕوون نەبووەتەوە.