ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوێنی كار، ٩ كرێكار له شاره‌كانی، گه‌رمی مۆغان، ئه‌ردستان، ساوه، ته‌ورێز، گه‌چساران و ئاباده، تووشی ڕووداو بوون و له ئاكامدا ٤ كرێكار گیانی له‌ده‌ستدا و ٥ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌م دا، كرێكارێكی ٥٨ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی شاری گه‌رمی مۆغان سه‌ر به شاری ئه‌رده‌بێڵ، له كاتی جوشكاری به هۆی به‌رق گرتووییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی دووهه‌م دا، له ئه‌نجامی عه‌مه‌لیاتی ڕێگا له شاری ئه‌ردستان، ڕاهدارێكی ٦٣ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كاركردن به هۆی پێكدادانی كامییونێك گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی سێهه‌م دا، له ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسولی گاز له شاروچكه‌ی سه‌نعه‌تی شاری ساوه، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون. له ڕووداوی چوارمدا، به هۆی داڕمانی دیواری بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی سه‌عدی له شاری ته‌ورێز، كرێكارێكی ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن بڕینداربوو. له ڕووداوی پێنجم دا، كرێكارێك له كاتی كار له په‌روه‌رش ماسییكدا به هۆی كه‌وتنه‌ناو بیری ئاوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی شه‌شم دا، كرێكارێك له كاتی كار به ئامرازی بازیافت، به هۆی گیرخواردنی، به تووندی برینداربوو.