ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕوویترێز و ئاسۆشیتێدپرێس، لایه‌نگرانی ئه‌م گرووپه شه‌وی سێشه‌ممه‌ش له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو و تا به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ر له‌م شوێنه مابوونه‌وه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵدانی خێوه‌ت و دابین كردنی پێداویستییه‌كانی وه‌ك خواردن و كه‌ره‌سته‌ی گه‌رم كه‌ره‌وه، به‌نیازن كه ماوه‌یه‌كی زیاتر له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بمێننه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن. دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، كۆماری ئیسلامیی به به‌رپرسی ئه‌م هێرشه ناوبردووه و هوشداری داوه كه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له كاردانه‌وه به هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ی، ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه زیاد ده‌كات و ٧٥٠ سه‌ربازی دیكه ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوكات ڕۆژی چوارشه‌ممه دەستەى حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی داوای لەسەرجەم لایەنگرانی کردووە لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بکشێنەوە.