
كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی ئێوین له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك: كوشتار و سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازیی به گرانی بێنزین و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانیان به توندی مه‌حكووم كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نیا ڕێگای ڕزگاری خه‌ڵك، ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌یه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، له كاتێكه‌وه كه كۆماری ئیسلامیی هاتووه‌ته سه‌ركار، سه‌ركوتی خه‌ڵك له شه‌قامه‌كان و زیندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وام بووه. له ڕاپه‌ڕینی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، خه‌ڵكی ناڕازیی له شه‌قامه‌كان و به‌ندكراوان له زیندانه‌كان سه‌ركوت كران. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا ئه‌وه خه‌ڵكه كه ده‌توانێ ئه‌م ڕه‌وته ڕاگرێ و ئاڵوگوڕی به‌سه‌ر بێنێ.
